کۆگایەکی غاز لە تورکیا تەقییەوە و نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

لە چێشتخانەیەکی شاری ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا کۆگایەکی غاز تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە دوای رووداوەکە تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ژمارەیەکی زۆر برینداریان لەژێر داروپەردووی بیناکە هێناوەتە دەرەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئاشکراشیانکرد، 40 بریندار دۆخی تەندروستیان جێگیر بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە دوای رووداوەکە پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت ئەو کەسە هۆکاری رووداوەکە بووە یاخود نا.

بابەتی پێشتر

تۆوی چیا یان كەتان.. كامیان سوودبەخشترن بۆ تەندروستی؟

بابەتی دواتر

شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیان روویاندا و وردەکارییەکەیان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share