قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵ لەگەڵ گروپی مینا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “كۆمەڵێ كچی ئازا و هۆشیار و ژیر لە چەمچەماڵی ئازیز لە دەوری گروپی مینا كۆبوونەتەوە”.

راشیگەیاند، ئەوان خاوەن روئیان و كار بۆ خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزانێكی دوور لە توندوتیژی دەكەن و ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووم بە كۆبوونەوەم لەگەڵ گروپی مینا بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و پاڵپشتیان دەبم.

دەشڵێت، “داواملێكردن پشوودرێژبن و ئەزموونی خۆیان لەگەڵ رێكخراوەكانیتر لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان بەش بكەن و سوود لە ئەزموونی یەكترببینن”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share