سنووری ناحیەی دێرەلوك بۆردومانكرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سنووری ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدیی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێكدا دووجار شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لە سنووری ناحیەكە بۆردوومانكراوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێ لای گوندنشینانی سنوورەكە دروستبووە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی سنووری گوندی سەرگەلیی سەربە قەزای ئامێدییەوە ئاگركەوتەوە و زیانێكی زۆری بە پووش و پاوەن و رەز و باخی هاوڵاتییانی سنوورەكە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکەین لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share