بڕی ئەو گەنمەی تائێستا لە جوتیارانی كەركوك وەرگیراوە ئاشكراكرا

بەرپرسێكی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك لە كەركوك ئەو بڕە گەنمە ئاشكرادەكات كە تائێستا وەرگیراوە و دەشڵێت، بەردەوامن لە رادەستكردنی شایستە داراییەكان بە جوتیاران.

حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك رایگەیاند، ئەو بڕە گەنمەی تائێستا لە جوتیارانی سنوورەكە وەرگیراوە گەیشتووەتە 473 هەزار تۆن.

ئاماژەی بەوەشدا، جوتیاران بەردەوامن لە رادەستكردنی بەرهەمەكانیان بە كۆمپانیاكەیان بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن كشتوكاڵی پارێزگاوە رەوانەكراوە.

لقی كۆمپانیای بازرگانی لە كەركوك بەشێوەی رۆژانە بەردەوامە لە رادەستكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران، وەك ئەوەی حەسەن حەمدی بە ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عێراقی راگەیاند و وتیشی، “بڕی پێشبینیكراوی گەنمی بە بازاڕكراو لە كەركوك لەم وەرزەدا 600 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت”.

 

بابەتی پێشتر

بازرگانیی عێراق: نرخی 10 نان دەکرێت بە هەزار دینار

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: ساڵانە لە عێراق 200 هەزار کەس دەمرن و یەک ملیۆن منداڵ لەدایکدەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share