وادەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران درێژکرایەوە

بە بڕیارێک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران تا کاتژمێر 10:00 ی شەو بەکاتی تاران درێژکرایەوە.

وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران رایگەیاند، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم ئەو کەسانەی تا ئێستا نەیانتوانیوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن بڕیارماندا جارێکی دیکە پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێری دیکە درێژبکەینەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە لە کاتژمێر 10:00 ی شەو بە کاتی تاران دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دادەخرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، بڕیاربوو تا کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بەردەوامبێت، دواتر بە بڕیاری دەستەی هەڵبژاردنەکان بۆ کاتژمێر 8:00 ی شەو بە کاتی تاران درێژکرایەوە، لە پاش ئەوەش بڕیارەکە گۆڕا بۆ کاتژمێر 10:00.

بابەتی پێشتر

لە شاری هەولێر تەرمی ئەفسەرێک دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی درۆنێکەوە دانیشتووانی دارەتوو ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share