لە ئیمارات بە هۆی گەرماوە نوێژ و وتاری هەینی بۆ 10 خولەک کەمکرایەوە

ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات

لە وڵاتی ئیمارات بڕیاردرا نوێژ و وتاری هەینی بۆ 10 خولەک کەمبکرێتەوە و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێکرا.

دەستەی گشتیی کاروباری ئیسلامی و ئەوقاف و زەکات لە ئیمارات لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، پێویستە لەسەر وتاربێژی مزگەوتەکان لە ئەمڕۆوە هەتا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کاتی نوێژ و وتاری هەینی کورت بکەنەوە بە شێوەیەک بە هەردووکیان 10 خولەک تێنەپەڕێنێت.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە بۆ پاراستنی نوێژخوێنانی وڵاتەکەیە لەو گەرمایەی گرتوویەتییەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانی فێنککەرەوە بۆ مزگەوتەکان تەرخانکراوە تا نوێژخوێنان بە دڵنیایی و ئاسوودەییەکی زیاترەوە ئەرکە ئاینییەکانیان جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

پرۆژە ئاوییەکانی بەغداد لەژێر هەڕەشەدان

بابەتی دواتر

لە شاری هەولێر تەرمی ئەفسەرێک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share