منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی باوکی و گیانیلەدەستدا

لە سەنتەری قەزای کۆیە هاوڵاتییەک بە هەڵە منداڵەکەی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی هاموون ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب منداڵێکی کردووە بە ژێرەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

منداڵەکە ناوی بارین سۆران بووە و تەمەنی سێ ساڵانە، باوکی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە لە کاتی رووداوەکەدا نەیزانیوە منداڵەکەی لەدوای ئۆتۆمبێلەکەیەوە وەستاوە و کردوویەتی بە ژێرەوە.

بابەتی پێشتر

دژەخۆر بە رێگای ئۆنلاین مەکڕە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: سیر سەرچاوەی کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و کۆلیسترۆڵی خوێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share