عێراق کامێرای پێشکەوتووی لە زیاتر لە 90%ی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا جێگیرکرد

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 90%ی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە کامێرای پێشکەوتوو کۆنترۆڵکراون.

لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”بەردەوامین لە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا نوێیەکان بۆ چاودێریکردنی سنوورەکانمان لە رێگای کامێرا مۆدێرنەکانەوە، بەشێوەیەک ژمارەی ئەو کامێرا حەرارییانەی لە ساڵی 2022ەوە دانراوە زیادیکردووە بۆ 950 کامێرا لەمساڵدا”.

دەشڵێت، ”پڕۆسەی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای سەردەمیانەمان فراوانتر کردووە، ئەویش بە دانانی سەدان کامێرای پێشکەوتوو بۆئەوەی زیاتر لە 90%ی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵبکەین و رێگری لە قاچاخچێتی بکەین”.

بابەتی پێشتر

ئێران.. ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرد کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکەی گەیاندووە. بەپێی…
Total
0
Share