خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق كرا

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 ئەنجامدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پەرلەمانی عێراق كۆتاییهێنا بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021”.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەپێی كارنامەكەی تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەستیپێكرد.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت.

وتیشی، “ئەوەندەی ئێمە تێبینیمان کردووە ئەم پرۆژەیاسایە گەورەترین بودجەیە لە دوای ساڵی 2004ەوە، پرۆژەیاسایەکی فراوان و گشتگیرە”.

بەپێی پرۆژەیاساكە کۆی قەبارەی بودجەی گشتی عێراق دەگاتە 164 تریلیۆن دینار، بەڵام داهات 93 تریلیۆن دینارە و بڕی کورتهێنانەکەی 71 تریلیۆن دینارە.

بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی پرۆژەیاساكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

هەزار كەس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی

بابەتی دواتر

ستۆک سیتی 0-4 لیستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share