ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “عێراق هەتا پێش كۆتایی 2024 بە شێوەی رێكەوتن مووچە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرت، بەڵام دوای ئەم چەند مانگە هەرێمی كوردستان ئەگەر بابەتی تەوتین یەكلانەكاتەوە و رێکنەکەوێت، ئەوا لە ساڵی نوێدا قەیرانی دارایی سەرهەڵدەداتەوە”.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئەگەر تا پێش کۆتایی ساڵ، بابەتی تەوتین یەکلانەکاتەوە ئەو لە ساڵی نوێدا کێشە و قەیرانی دارایی دروستدەبێتەوە.
غەریب ئەحمەد باسی لەوەشکرد، بابەتی تەوتین پێویستە یەکلابکرێتەوە، چ بەوەی بە گوێرەی رێککەوتن بێت، یاخود راستەوخۆ لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکانەوە تەوتین بکرێت.
غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆچوونی عێراق لە رێگەی دادگای فیدڕاڵی و حكومەتی عێراق روونەم ئەوان دەڵێن تەوتین لە رێگەی بانكە حكومییە فیدڕاڵییەکانەوە بکرێت.
جەختیشیکردووەتەوە، دوای ئەو ماوەیەی دانراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و تا کۆتایی ساڵە، ناتواندرێت مووچەی مووچەخۆران بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هیچ رێگەیەكی دیكەوە بنێرێت.