ئاگادارییەك بۆ شۆفێران.. رێگایەك دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی لە كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانییەوە بۆ ماوەی نزیكەی یەك هەفتە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بە هەردوو ئاراستەكە بەربەستدەكرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی قۆناغی كۆتایی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە كە لە كاتژمێر 9ی سەرلە بەیانی سبەینێوە بۆ ماوەی نزیكەی یەك هەفتە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ئاستی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بە هەردوو ئاراستە بەربەستدەكرێت بەمەبەستی جێبەجێكردنی قۆناغی كۆتایی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێران دەتوانن شەقامەكانی دەوروبەر و بەشێك لە شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیك مەحمود بەكاربهێنن وەك شەقامی جێگرەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری کارەبا: بە تێکڕا لەم مانگەدا 13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دابینکراوە

بابەتی دواتر

بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە قەزای چۆمان كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاربەدەستێک لە پۆستەکەی لادرا

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. لە نووسراوێكدا كە واژووی ئیبراهیم نامس…
Total
0
Share