بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێت هاوڵاتییانیش لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پارەی بەشەخۆراک بدەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک پڕۆسەی زیادکردنی منداڵ لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک چالاککراوە، هەر هاوڵاتییەک کە منداڵەکەی کارتی نیشتمانی هەیە، دەتوانێت منداڵەکەی زیاد بکات.
وتیشی، یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی ئێستا کاراکراوە ئەوەیە دەبێت هەموو بریکارەکانی خۆراک ماستەر کاردیان هەبێت، تاوەکو ئەو پارەیەی لە هاوڵاتییانی وەردەگرن لەو ڕێگەیە بۆ بەغدادی بنێرن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا داواکارییەکی نوێی دیکە هاتووەتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە دەبێت هاوڵاتییانیش ماستەر کاردیان هەبێت، تاوەکو پارەی بەشەخۆراک لەو ڕێگەیە بداتە بریکاری خۆراکەکەی.