وتەبێژی یەكێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە ئامادەین بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێشوازیی لە مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكەین بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە رێگانادرێت ئاوارەكان بە بەڵگەنامەی ساختەوە دەنگبدەن و هیوادارین هەڵبژاردن لە دۆخێكی باش و دوور لە زمانی زبر بەڕێوەبچێت و ئێمە پێمان باشە هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەسەر داوای یەكێتی ئەوە كرا.

وتیشی، ” یەكێتی هەرگیز لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی كورسیی پێكهاتەكان نەبووە و بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن سەرۆكایەتیی هەرێم راوێژی لەگەڵ لایەنەكان نەكردووە”.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە لەکاتی خۆیدا

بابەتی دواتر

باسم عەوادی: محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان: لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایدەگەیەنێت، لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە. عوسمان…
Total
0
Share