مەرجێك بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت زیادكرا

پاسپۆرتی سلێمانی مەرجێك بۆ دەركردن یان نوێكردنەوەی پاسپۆرت ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی لە تەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێم راگیراوە.

دەشڵێت، “لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک بیەوێت ببێتە خاوەت پاسپۆرتی عێراقی دەبێت کارتی نیشتیمانی پێبێت پاشان مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت”.

پاسپۆرتی سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، ئەم بڕیارە ئەو هاوڵاتییانەش دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە و، بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی ئەوقاف: لێشاوی چوون بۆ حەج هۆكاری زۆریی ژمارەی گیانلەدەستدانە لە ئەمساڵدا

بابەتی دواتر

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share