ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە.
د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، دوای هەوڵ و بەدواداچونێکی زۆر لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی ئەمساڵی فەرمانگەی رێگەوبانی کەرکوکەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵ بەدرێژایی 25 کیلۆمەتر دەست دەکرێت بەکارکردن تێیدا.