وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9ی بەیانی، داناغاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە وەستا، بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

دەشڵێت، هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕێگەی سەنتەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەو ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا.

 

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بابەتی دواتر

رێگەیەكی پارەدان كە دەشێت وەرگرەكەی بخاتە ژێر قەرزێكی كەمەرشكێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share