دوو كیلۆگرام لە بەرد و گڵی سەر رووی مانگ گەیەندرایە زەوی

لەلایەن كەشتییەكی ئاسمانیی چینییەوە دوو كیلۆگرام لە بەرد و گڵی سەر دیوە نەبینراوەكەی مانگ گەیەندرایە زەوی و شارەزایەكی گەردوونناسی وردەكارییەكەی رووندەكاتەوە.

لوقمان حەوێز، شارەزای گەردوونناسیی كورد و ئەندامی كۆمەڵەی گەردوونناسیی تەكساس رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە 25ی حوزەیران کەپسولی کەشتیی چینیی (Chang’e-6) لە دوای گەشتێکی دوو مانگی بۆ سەر رووی دیوە نەبینراوەکەی مانگ، گەیشتەوە سەر رووی زەوی و بڕی دوو کیلۆگرام لە بەرد و گڵی ئەودیوی مانگی هێنایەوە.

لە 2ی ئەم مانگە كەشتییەكە لە چاڵی ئەپۆڵۆ لەسەر رووی دیوە نەبینراوەکەی مانگ نیشتەوە.

چاڵی ئەپۆڵۆ (Apollo.crater) دەکەوێتە بەشێکی جەمسەری باشووری دیوە نەبینراوەکەی مانگ، وەك ئەوەی لوقمان حەوێر ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، ئەمە سێیەم جارە چین نیشتنەوەی نەرم ئەنجام دەدات لەو شوێنەی مانگ کە هەرگیز لەسەر رووی زەوییەوە ئەو دیوە نابینین.

روونیشیكردەوە، لە ساڵی 2019 چین کەشتیی چانگەی چواری لەهەمان شوێن نیشاندەوە، ئەو کەندە شوێنێکی زۆر گرنگی مانگە، تیرەکەی 537 کیلۆمەترە و پتر لە 13 کیلۆمەتر چاڵە شوێنی بەرکەوتنێکی گەورەی هەسارۆکەیەکە لەسەر مانگ.

بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، لەو شوێنه ناخ و مانتڵی مانگ دیارە، بۆیە باشترین شوێنە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەکانی ناخی مانگ.

بابەتی پێشتر

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share