میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات.

مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە یەک ملیار و 18 ملیۆن سووتەمەنی و غازی سروشتییە، بۆ کەمکردنەوەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا کە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە دروستدەبێت و هەتا دێت توندتردەبێت.

سەرۆک وەزیرانی میسر، دەشڵێت، ئامانجی حکومەتەکەی ئەوەیە بۆ وەرزی هاوین بچڕانی کارەبا لە وڵاتەکە رابگرێت.

مستەفا مەدبولی، باس لەوەش دەکات، میسر گرێبەستێکی کردووە بە بڕی 300 هەزار تۆن گازوایل بە بەهای 180 ملیۆن دۆلار، بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی  ستراتیژی وڵاتەکەی.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا حکومەتی میسر، رایگەیاند، ماوەی پچڕانی کارەبای لە دوو کاتژمێرەوە کردووە بە سێ کاتژمێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆر بەکارهێنانی کارەبا، و پێشینیکرد ئەو دۆخە تا کۆتایی مانگی حوزەیران بەردەوامبێت و بۆ مانگی تەمموز هەوڵی کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا دەدرێت.

بەشێک لە هاوڵاتییانی میسر لە سۆشیاڵ میدیادا گلەیی لە پچڕانی کارەبا دەکەن و دەڵێن ناچارین مۆلیدەی خۆمان بکڕین.

کێشەکە بەتایبەت کاریگەری لەسەر خوێندکارانی ئامادەیی هەیە و باس لەوە دەکەن لەبەر رووناکیی مۆم کۆشش دەکەن، هەندێکی دیکەشیان دەڵێن پەنایان بۆ کافێکانی وڵاتەکە بردووە.

 

بابەتی پێشتر

کێشەی ئەو ژنە چارەسەرکرا کە لەگەڵ منداڵەکانی لە باخی گشتیی سلێمانی دەمانەوە

بابەتی دواتر

دوو كیلۆگرام لە بەرد و گڵی سەر رووی مانگ گەیەندرایە زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share