کێشەی ئەو ژنە چارەسەرکرا کە لەگەڵ منداڵەکانی لە باخی گشتیی سلێمانی دەمانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، کێشەی ئەو ژنە چارەسەرکراوە کە چەند رۆژێک بوو لەگەڵ منداڵەکانی لە باخی گشتیی سلێمانی دەمانەوە و لە رێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە داوایکرد هاوکاری بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوونمان بۆ کەیسەکە تەواوکرد لە راستی و دروستی گرفتە دەکۆڵینەوە و بەزوویی چارەسەری کێشەکەیان دەکەین و خانوویەکی گونجاویان بۆ دەگرین و کرێی ساڵێکیان بۆ دابیندەکەین ئەوەش کە خێرخواز بەڵێنی پێداوین و هەر گرفتێکی تەندروستی و کۆمەڵایەتییان هەبێت بەدڵنیاییەوە چارەسەری دەکەین.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا و تا تەواوبوونی بەدواداچوونەکان ئەو خێزانە لە شوێنێکی گونجاو دەمێننەوە.

دوێنێ سێشەممە تۆڕی میدیایی ئێستا چیرۆکی ژیانی ژنێکی گواستەوە کە لەگەڵ دوو منداڵیدا ماوەی هەفتەیەک بوو بەهۆی نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون لە باخی گشتی دەمانەوە و لە دۆخێکی خراپی ژیاندا بوون.

بابەتی پێشتر

پەرجوو.. مارێكی نێری "تەنها" 14 تولەماری دەبێت

بابەتی دواتر

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share