كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات؟

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندكرد، بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی تازە هەڵبژێردراوی عێراق یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتیی بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەبێت.

بەپێی میدیاكانی عێراق، دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی، پەرلەمانتاری براوە لە هاوپەیمانی عەزم دەبێت، كە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی نوێیە.

مەشهەدانی كاندیدبوو لە بەغداد و توانی كورسییەكی پەرلەمانی نوێ بۆخۆی مسۆگەربكات.

مەشهەدانی كە لەدایكبووی ساڵی 1948-ە و تەمەنی 73 ساڵە، پێشتر سەرۆكی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بووە لە ماوەی نێوان 2006 تا 2009.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 10ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خولەی ئەنجامبدات، وەك ئەوەی ئەمڕۆ میدیاكان بڵاویانكردەوە.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی: نزیكەی 100 ملیۆن كەس لە دۆخی هەژاریدان

بابەتی دواتر

سپایدەرمان یەكەم فیلمی سەردەمی كۆرۆنایە داهاتی یەك ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share