هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار لە زەوی نزیکدەبێتەوە

هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار لە زەوی نزیکدەبێتەوە و بە خێرایی 34 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەلایدا تێپەڕدەبێت.

ناوەندی فەلەکناسیی جیهان بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو 29 ی حوزەیران کاتژمێر 1:41 خولەکی بەرەبەیان هەسارۆچکەی 2024 MK بە لای زەویدا تێپەڕدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیرەی هەسارۆچکەکە 187 مەترە و 295 هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و بە هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار ناودەبرێت.

ئاشکراشیکرد، هەسارۆچکەکە بە خێرایی 34 هەزار کیلۆمەتر بەلای زەوییدا تێپەڕدەبێت و دەبریسکێتەوە، بۆیە دەکرێت کەسێک بە چاوی ئاسایی بتوانێت بیبینێت، بەهۆی رووناکییەکەی و نزیکی لە زەوییەوە.
جەختیشیکردەوە، تا ساڵی 2028 دیاردەی لەم شێوەیە ئەگەری دووبارەبوونەوەی نییە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share