سۆران.. بە هۆكارێكی نادیار ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆكارێكی نادیار ئاگری لە پووش و پاوانی پارچەزەویەكی لە ناوەندی قەزای سۆران كەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆكارێكی نادیار، ئاگر لە پووش و پاوانی زەوییەك لە گەڕەكی قەندیل لە ناوەندی قەزای سۆران كەوتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانيی سۆران ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات

بابەتی دواتر

12 هەزار زیندانیکراوی عێراق ئازاددەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share