ئومێد خۆشناو: بودجەیەک بۆ چارەسەری گرفتی کەمئاویی هەولێر تەرخانکرا

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری گرفتی کەمئاویی هەولێر تەرخانکرا”.

لە راگەیەندراوێکی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێردا هاتووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت لە بارەى کێشەى کەمئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، جگە لە تەرخانکردنى گوژمەى یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار، وەک فریاگوزاریى بۆ دابینکردنى پێداویستى و چارەسەرکردنى کەمو کوڕى و گرفتەکانى کەمئاوى، چه‌ند بڕیارێكی ترى پێویستیشى دا، لەوانە بەردەوام بوون لە سەر بڕینی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕەکانی ئاوی خواردنه‌وه‌ى ماڵان.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەروەها بڕیار درا بە لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەم و کوڕییە تەکنیکیەکانى بیرەکانى هەموو ئەو شوێن و جێگایانەى لە گه‌ڕه‌كه‌كان دەبنە هۆکارى دروستبوونى کەمئاوى و بەستنەوەیان بە کارەباى (24 کاتژمێرى نیشتیمانى و مولیدەکان) کە بۆ (247 بیر) لە ناوشارى هەولێر دابینکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی نییە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی:بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share