لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات”.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان چاودێریی کاری مۆلیدەکان دەکات و رێگە نادات هیچ گەڕەک و ماڵێک بێ کارەبا بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، بەبەردەوامی سەردان و چاودێریی ئەو مۆلیدە ئەهلییانە دەکەن کە لەناو شاری سلێمانیدا کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، لەرووی دەنگ و دوکەڵەوە دەبێت مۆلیدەکە بێدەنگ بێت و هیچ دوکەڵێکی نەبێت، هاوکات ڤۆڵتییەی دەرچوو لە مۆلیدەکەوە دەبێت لە 400 زیاتر بێت و لەسەروو 200ەوە بگات بە هاوڵاتییان.
دەشڵێت، دەبێت بەبەردەوامی لەگەڵ بچڕانی کارەبای حکومی مۆلیدەکان کاریان پێبکرێت، هەر مۆلیدەیەکیش لەکار بکەوێت دەبێت لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا مۆلیدەی جێگرەوەی بۆ دابینبکرێت.
سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاماژە بەوەش دەکات، بەردەوام سکاڵای هاوڵاتییان وەردەگرین و بەدواداچون بۆ سکاڵاو داواکانیان دەکەین،هەر هاوڵاتییەک سکاڵای لەخراپیی مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بکات بە لیژنەی مۆلیدەوە لە لیژنە هاوبەشەکان.
بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دێتە هەرێم

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share