شارەزایەکی کەشناسی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرزە دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەھێزی باران، ھەورەبروسکە بەڕێوەیە و هەفتەی داهاتووش، تەرزە دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، لە کاتەکانی نیوەڕۆوە ھەورەبروسکە و تاوەباران لە ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی سۆران چالاکتر دەبێت، ھەندێک کاتیش بارانی بەخوڕ دەبارێت و پاشان بە کاریگەریی لاواز، درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەشێوەی نمەباران و لە ھەندێک شوێنیش تاوەبارانی مامناوەند دەبارێت و ئێوارە کۆتایی پێدێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەجێگیری دەمێنێتەوە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە ئەمڕۆ، 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە، بای باشوری رۆژھەڵات کاتەکانی نێوان نیوەڕۆی سبەی بۆ ئێوارە چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی، کەش سەقامگیر دەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە 5/4/2025، ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەکەونە بەر کاریگەریی تەوژمە ھەوایەکی تەڕ و شێدار، کە لە دەریای سور و کەنداوی عەرەبییەوە درێژدەبێتەوە و پێشبینیدەکرێت، بە درێژایی کاتەکانی رۆژی شەممە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 6/4/2025، ھەورە بروسکەی بەھێز، تەرزە و لێزمەباران لەو ناوچانەدا چالاک ببێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش لە ھەندێک کات و شوێندا، ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش بە رێژەیەکی لاوازتر دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد. لە رێوڕەسمێكدا…
Total
0
Share