دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکهێنانی حکومەت سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی، سبێستیان لۆکارنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە.

کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە، سبێستیان لۆکارنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک وەزیرانەوە پەسەندکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە کۆشکی ئێلیزێ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فەرەنسای بە سەرۆکایەتیی لۆکارنۆ راگەیاند.

دەستلەکارکێشانەوەی لۆکارنۆ دوای ئەو رەخنانە هات کە رووبەڕووی کرایەوە، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی کابینەکەی لە ئەندامانی کابینەی پێشوو پێکهێنرابوو، رکابەرەکانیشی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو حکومەتەیان لێکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون بۆ حکومەتێکی کاریگەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.…
Total
0
Share