ئاستی هەناردەی نانەوتی سعودیە بە رێژەی 12.4% بەرزبووەتەوە

بەپێی داتاکانی دەسەڵاتی گشتیی ئاماری سعودیە کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، هەناردەی نانەوتی سعودیە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا بە رێژەی 12.4% زیادیکردووە، لەکاتێکدا هەناردەی نەوتیی وڵاتەکە بە رێژەی 4.2% کەمیکردووە.

هەناردەی نەوتی سعودیە بە گوێرەی داتاکان لە مانگی نیسان نزیکەی 79.3 ملیار ریال کە هاوتایە لەگەڵ 21.1 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی رابردوودا نزیکەی 82.8 ملیار ریاڵ بووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە چوارچێوەی رێکخراوی ئۆپیک پڵەسدا کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

دەسەڵاتی گشتیی ئاماری سعودیە ئاماژەی بەوەکردووە، زیادبوونی هەناردەی نانەوتی لە مانگی نیساندا بەرزبوونەوەکەی لەسەر ئاستی ساڵانە بووە و هاوردەکردن بە رێژەی 1.3% کەمیکردووە بۆ نزیکەی 60 ملیار ریال.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی کۆمسیۆن: سێ حزبی نوێ بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون

بابەتی دواتر

هاتوچۆی عێراق: رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 40% کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share