كاتی دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزەكانی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقە و وردبینی تێدا دەكرێت و هەر كات وردبینییەكە بەكۆتا هات مووچەكەیان دەنێردرێت و دابەشدەكرێت.

لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەغداد نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی داراییەوە وردبینی تێدادەكرێت و هەر كات وردبینییەكە بە كۆتاهات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
وتیشی، “دوای ئەوەی پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

لەبارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، بەرپرسەكەی وەزارەت وتیشی، “مەرج نییە سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە وەرگرتنی ئەو هاوكارییە سوودمەندبن و ئێمە دەمانەوێت سەرجەمیان سوودمەندبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مانگانە بڕی هاوكارییەكە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەگۆڕدرێت”.

بابەتی پێشتر

لە جەژندا زیاتر لە 100هەزار گەشتیار سەردانی قەزای دوكانیان كردووە

بابەتی دواتر

سودانی پۆستێکی لە کەرکوک هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: لایەنە شیعییەكان ڕێكنەكەون دانیشتنەكەی سبەینێ هاوشێوەی 26ی مانگ دەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواونابێت و…
Total
0
Share