سودانی پۆستێکی لە کەرکوک هەڵوەشاندەوە

بە بڕیارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پۆستی سەرۆکی دەستەی راوێژکاران لە پارێزگای کەرکوک هەڵوەشایەوە.

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە، پۆستی سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی کەرکوک هەڵبوەشێتەوە و بگۆڕێت بۆ دەستەی راوێژکاری بێ ئەوەی سەرۆکێکی بۆ دەستنیشانبکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ناوی ئەندامانی دەستەکە لە راوێژکارەوە بۆ شارەزا گۆڕاوە ئەمەش بەپێی ماددەی 34 ی یاسای پارێزگاکانی ژمارە 21 ی ساڵی 2008.

جگە لە بڕیارەکانی سەرەوە سودانی بڕیاریداوە بڕیاری دەستبەکاربوونی عیماد خەڵەف دەهام وەک سەرۆکی دەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

هاوکات سودانی فەرمانی کردووە بە دروستکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی پارێزگا و بەشەکانی پێکبهێنرێت و دۆسیەکانیان رەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق بکرێت بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share