دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستاحەسەنی کەبابچی دەرکرد.
شادومان ئەبوبەکر، هاوژینی وەستا حەسەنی کەبابچی و دایکی (رۆژ حەسەن) بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی کوڕەکەم دەرکرد.
وتیشى، “ئەمڕۆ لە دادگا بووین، هەستێکی خۆشم هەیە کە تاوانباری بکوژی کوڕەکەم، بە سزای یاسایی خۆی دەگات”.
شادومان ئەبوبەکر ئەوەشى وت، سوپاسی ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە نەیانهێشت ئەم دۆسیەیە بە لاڕێدا بڕوات و، دادگا سەروەر بوو.
باسى لەوەشکرد، ئێوارەى ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگای سلێمانی زانیاریی دیکە ئاشکرادەکەن.