پێشبینی زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کۆری دەکرێت

راپۆرتێکی رەسمی پێشبینیدەکات لەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەری هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆری بۆ وڵاتانی جیهان بە شێوەیەک بەرزببێتەوە ریکۆر بشکێنێت.

ئاژانسی یونهابی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لەمساڵدا رێژەی هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆری 5.4% بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت لەسەر بنەمای ساڵانە کە بەهاکەی دەکاتە 74.7 ملیار دۆلار.

لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆری 4.7% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە بەهاکەی 30.8 ملیار دۆلارە.

بەرزبوونەوەی هەناردەی ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان بەهۆی ئەوەوەن کە دۆستی ژینگەن و بۆ زۆر مەبەست دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە.

چاوەڕواندەکرێت، لە شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ بازاڕی ئۆتۆمبێلی کۆری گەشەی جێگیر بەخۆیەوە ببینێت، لە بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور خواستێکی زۆریان لەسەرە.

ئەمساڵ لە مانگی ئایاردا داهاتی ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان 6.5 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 دا بەسەرجەم مانگەکانییەوە 6.23 دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

لە دوو رووداوی جیاوازدا لە سنووری بازیان زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتان

بابەتی دواتر

رەمەک رەمەزان: خوێندکارێکی 12ی زانستی لە کاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share