لەکاتی هەوڵی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنیان سێ کۆچبەر لە نەمسا گیانیان لەدەستدا

لەکاتێکدا پۆلیسی نەمسا ویستوویەتی ژمارەیەک کۆچبەر کە لەناو بارهەڵگرێکدا بوون دەستگیربکات، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیسی نەمسا بڵاویکردووەتەوە، 20 کەس لەناو بارهەڵگرەکەدا بوون کە ژن و منداڵیشیان تێدابووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ژمارەیەک لە قوربانییەکان سورین.

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ئاشکرایکرد، کە لە مانگی ئایاردا تۆڕێکی قاچاخچیان دەستگیرکردووە کە کۆچبەری سوریان بە ڕێگەی نایاسایی گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share