پۆلیسی هەڵەبجە: بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی چەند پارچەیەک لە یەدەگی ئۆتۆمبێلی لێ دزراوە لە دوکانەکەیدا دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانرا شوێنی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت”.

دەشڵێت، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیرکراو رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا”.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، “تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەپێی مادەی 446 ی یاسای سزادانی عێراق راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share