هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكراكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمیی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و هاتنی گەشتیاران كاریگەری لەسەر نرخەكەی نەبووە.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لە بەشێكی زۆر لە پارێزگاكانی عێراق نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی كەمیی سووتەمەنی و بە تایبەت بەنزین كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كردووە و نرخەكەی بەزربووەتەوە.

راشیگەیاند بازاڕی سووتەمەنی ئازادە و و سووتەمەنی لە پارێزگاكانی دیكە گرانبوو و لە رۆژی پێنجشەممەوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 25 دینار بەرزبووەتەوە و هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نەبووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دابیندەکرێت

بابەتی دواتر

شارەوانیی كەلار لەبارەی پێدانی زەوییەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share