بۆ ماوەی حەوت رۆژ رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردن رێگای جووت سایدی سپیلک ــ خەلیفان سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەینەوە، بەهۆی جێبەجێکردنی کۆتا قۆناغی قیرتاوکردن سبەینێ یەکشەممە رێگای جووت سایدی سپیلک ــ خەلیفان سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت و سایدی خەلیفان بۆ سپیلک بۆ هەردوو ئاڕاستە بەکاردەهێنرێت.

ئاشکراشیکرد، دوای حەوت رۆژ سایدی چوون لە خەلیفان ــ سپیلک دادەخرێت بە هەمان شێوە و بۆ هەمان مەبەست، داوا لەشوفێران دەکەین کەوا پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە خوێندكاران دەدات

بابەتی دواتر

لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی ئاگر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share