لە چەند شوێنێکی دیکە نەوت دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی  10  لەگەڵ چەند قەزایەک بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، نەوت لەناو شاری سلێمانی لەسنووری مەڵبەندی 10لە گەڕەکەکانی ڕاپەرین دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە دەرەوەی شاری سلێمانیش لە سنووری قەزای رانیە وقەزای دەربەندیخان پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەڕێوەدەچێت.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
شیروان میرزا
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان

ئەندامێکی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر…
Total
0
Share