بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام چەند رۆژێك بەر لە جەژنی قوربان بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی دهۆک: لە چوار رۆژی جەژندا 17 کەس لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

لە رۆژانی جەژندا كەمترین رووداو و سەرپێچی لە سلێمانی تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share