ژمارەی ئەو كەسانەی لە رۆژانی جەژندا داخڵی نەخۆشخانە كراون ئاشكراكرا

گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی – ئەرشیڤ

تەندروستیی سلێمانی لە ئامارێكدا ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی لە رۆژانی جەژندا روویان لە نەخۆشخانەی شار كردووە و چارەسەركراون ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا شەش هەزار و 475 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شار-یان كردووە.

ئاشكراشیكرد، لەو ژمارەیە هەزار و 683 نەخۆشیان داخڵكراون.

هەر لەو رۆژانەدا 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتن ئەنجامدراوە، 83 برینداری رووداوی هاتوچۆ، 145 برینداری جۆراوجۆر و هەزار و 199 شكاوی چارەسەركراون و 223 شووشتنەوەی گورچیلەش لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

دەشڵێت، هەزار و 469 هێڵكاریی دڵ، دوو هەزار و 480 تیشك و 932 سۆنەر ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: لە ماوەی 24 کاتژمێردا پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

چوار كەسی دوو خێزان لە رووداوی هاتوچۆكەی حاجییان لە رومادی بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share