وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردە، لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا كاژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 8ی بەیانی بۆ ماوەی دوو كاژمێر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.
باسی لەوەشكرد، وەزارەتیان تەواوی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئاگاداركردۆتەوە كە لە سبەی یەكشەممە 23ی حوزەیرانەوە لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم تاوەكو كۆتا رۆژ لە 17ی تەمموز بە مەبەستی رێگریكردن لە گزیكردن (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی ئاشكرابوونی پرسیاری تاقیكردنەوەكان، ئینتەرنێت رابگرن.