عەلی حەمەساڵح: بەنزینی 690 و 800 دیناریی سلێمانی شیاون

لە بەدواداچوونەكانی عەلی حەمەساڵحدا دەركەوتووە كوالێتیی بەنزینە 690 دیناری و 800 دینارییەكە لە سلێمانی شیاوی بەكارهێنانە

پەرلەمانتارەكەی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “بۆ بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری، بەردەوام پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین، بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ئاگاداریان کردینەوە کە ڕۆژانە پشکنین بۆ ھەردوو جۆرە بەنزینەکە دەکەن و شایەنی بەکارھێنانە”.

عەلی حەمەساڵح چەند ڕاپۆرتێكی پشكنینەكانیشی بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “ئەمە ئەنجامی بەشێک لە پشکنینەکانی بەرھەمە نەوتییەکانی سلێمانیە، دەڵێن، پێش ئەوەی بگاتە ھەر بەنزینخانەیەک پشکنین دەکەین”.

پەرلەمانتارەكە داواشیكردووە، “بەڕێزیشت لە ھەر شارێکیت و ھەر جۆرە گرفتێکت ھەیە، ئاگادارمان بکەرەوە و ناوی شارەکەش بڵێ”.

لە دوای دەستكردن بە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، گلەیی زۆر لای شۆفێران و هاوڵاتییان دروستبوو، بەوەی كوالێتیی بەنزینەكە خراپە و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەكانیان.

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر منداڵێک نەشتەرگەریی دڵی بەهەڵە بۆکراوە و پزیشکەکان هەڕەشەیان لە دایکی کردووە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ تەندروستیی جیهانی دۆخی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی لەناکاو بەرزدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share