بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی پێنج دابەشكراوە و هاوكات بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانەوە ئاشكرادەكات.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی پێنج دابەشكراوە و تەنها زەیت دابەشنەكراوە و هەر كات بۆمان رەوانە بكرێت بەسەر بریكارەكاندا دابەشیدەكەین.
وتیشی، “بڕیارێكمان دەركردووە كە ئەگەر هەر هاوڵاتییەك ماوەی دوو مانگ بەشەخۆراكەكەی وەرنەگرێت پێویستە بریكارەكانی خۆراك ئاگادارمان بكەنەوە و بڕیاردەدرێت كە بەشەخۆراكەكەی دەگەڕێتەوە و پێشتریش لە حكومەتی عێراق ئەو بڕیارە كاری لەسەر كراوە”.