بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.

رێنماییەکان بەم جۆرەن:

یەکەم: پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دووربن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:

آ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.

ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک.

ج-  بتڵی ئاو.

د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک  بکرێتەوە.

و – پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی.

 ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی شۆفێریکردن لە رێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت.

دووەم: خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.

سێیەم: ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بطڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.

چوارەم: دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت،  ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن،

پێنجەم: وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.

شەشەم: دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر 11:00ی بەیانی تا 3:00ی پاش نیوەڕۆ.

حەوتەم: کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا

هەشتەم: پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

نۆیەم: پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە، هەر کەسێک هەستێت بە سوتاندنی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە.

دەیەم: بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە رووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە رێگەپێدراوەکان.

یانزەیەم: دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و رێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە رێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

دوانزەیەم: بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، راستترین رێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ.

سیانزەیەم: هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

چوارەدەیەم: کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.

پانزەیەم: چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.

شانزەیەم: پێویستی و خێرایی پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

بابەتی پێشتر

ئەو تاوەرەی ئاڕاستەی چاوەکان لە بورجی خەلیفەوە بۆ خۆی رادەکێشێت

بابەتی دواتر

پزیشکێکی پسپۆڕ: خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات بەمەرجێک لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share