راپۆرتێک: لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 900 حاجی گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێک لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 900 حاجی گیانیان لەدەستداوە کە چوار هێندەی وەرزی حەجی ساڵی رابردوو بووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵ تا ئێستا 922 حاجی گیانیان لەدەستداوە لەو ژمارەیەش لایەنی کەم 600 حاجیان میسرین.

هەر بەپێی ئامارەکە لەناو ئەو حاجیانەی گیانیان لەدەستداوە 132 یان ئیندۆنزی و 68 هیندی و 35 تونسی و 13 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان 11 ئێرانی و سێ سەنیگالی هەن.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدان بووە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، بەشێک لە حاجییەکانیش بە مردنی ئاسایی و بەهۆی زۆری تەمەنەوە گیانیان لەدەستداوە وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

بابەتی دواتر

بۆ رۆژانی جەژن زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share