ئەحمەد کەرکوکی: دوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت

د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لەدوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

د. ئەحمەد کەرکوکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، بۆ ئەمەش رێکەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی شارەکەدا کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ ئەکتیڤ کردنەوەی ئەنجومەنەکەیە، لەدوای ئەوە لایەنە براوەکان 30 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ رێکەوتن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیەتی پارێزگای کەرکوک.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

بابەتی دواتر

لەگەڵ هاتنی هاوین بەم جۆرە رێگری لە گەرمبوونی مۆبایلەكەت بكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share