سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی رۆژانی جەژندا تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ 38 حاڵەتی فریاکەوتن هەبوون.
سامان نادر ئاماژەی بەوەشکرد، لەو رووداوانە بەشی زۆریان کە 17 حاڵەت بوون بەهۆی ماتۆرسکیلەوە بووە و هەشت حاڵەتی ئۆتۆمبێلیش هەبووە کە تیمەکانیان چوونەتە سەر رووداوەکان و ئەوانەی دیکەش جۆراوجۆر بوون.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی رووداوەکانی ماتۆرسکیل مێردمنداڵ بوون.