بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی: بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی عێراقین

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، “چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم.”

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتی رایگەیاندووە، “وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم لە رۆژی  18ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووەتەوە لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم.

ئاشکراشی کردووە، پێش جەژنی قوربان حکومەتی عێراق بڕی 6 ملیار دیناری وەک پێشینە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ناردبوو کە 3 ملیاری بۆ جوتیارانی سنووری سلێمانی بوو.

لەماوەی رابردووشدا، نزیکەی 45 هەزار تۆن لە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە، لەکاتێکدا 282 هەزار و 660 تۆن وەک پشکی پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە”.

لەماوەی رابردوودا، وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار دیاریکرا.

بابەتی پێشتر

سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: لەماوەی رۆژانی جەژندا 38 حاڵەتی فریاکەوتن هەبوون

بابەتی دواتر

بەم خواردنانە بەرەنگاری ئالوودەبوون بە شەکر ببەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە ئێستاشدا…
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژێک پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی…
Total
0
Share