بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان دەژیا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوای بەرزانی قالەی خەڵوز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ”لە قووڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی كاك بەرزان نیگەرانین”.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ”كۆچی دوایی كاك بەرزان قادر خەڵوز و ماڵئاواییە هەمیشەییەكەی، خەمێكی گەورەیە لەسەر دڵی ئێمە و هەموو ئەوانەی رۆژانێك بینەری هونەرە باڵا و نەمرەكەی بوون. ئەو رۆژانێك لە شاخ خزمەتی شۆڕشی دەكرد، پاش ئەوەش بە هونەرەكەی خزمەتی كوردستان و خەڵكەكەی دەكرد و تەنزی كردبووە چەكێك بۆ رەخنەگرتن لە نادادییەكان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”‎كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەكەیدا دەژیا، هەموومان لە ماوەی رابردوودا بینیمان سەرباری نەخۆشی و تەندروستییە ناجێگیرەكەی، هەوڵی دڵخۆشكردنی بینەرەكانی دەدا و دەیویست میوانێكی خۆشەویستی ناو خێزانەكان بێت، كە بێگومان وابوو”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ”‎لە قوڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی كاك بەرزان نیگەرانین و لەم كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی خێزان، بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەردۆستانین. نزا دەكەین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئارامیی بەهەموولایەك ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ئەمساڵ بەرهەمی گەنم 21% زیادیکردووە

بابەتی دواتر

ئەمساڵ زیاتر لە 300 حاجیی میسری لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share