ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم بە پارەی مووچە یەك ترلیۆن دینار قەرزی عێراقی داوەتەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە حەوت بابەت كە لە وەزارەتی دارایی عێراقم پرسیووە و لە یەكێك لە بابەتەكان دەركەوت هەرێم لەم دوو ساڵەدا یەك ترلیۆن دینار قەرزی داوەتەوە بە عێراق.
دەشڵێت،”ئەم قەرزانە بەشێكی بۆ مووچەكراوە هەر لە مووچەش بڕدراوە و قەرزەكە گەڕێندراوەتەوە و قەرزەكانیش عێراق بەم جۆرە هەژماریكردووە كە لە خشتەیەكدا دەستمخستووە”.