ئەوقافی هەرێم: رۆژی پێنجشەممە گەڕانەوەی حاجییان لە سعودیەوە دەستپێدەکات

بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 20ی ئەم مانگە گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە سعودیەوە بە رێگای وشکانی دەستپێدەکات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە 20ی ئەم مانگە گەڕانەوەی کاروانی حاجییان بە رێگای وشکانی دەستپێدەکات و 22ی ئەم مانگە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان”.

سەبارەت بەو حاجییانەی بەڕێگای ئاسمانی گەشتەکەیان کردووە نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، ”25ی ئەم مانگە بە رێگای ئاسمانی گەڕانەوەی حاجییان لە سعودیەوە دەستپێدەکات و گەڕانەوەشیان نزیکەی هەفتەیەک دەخایەنێت”.

پێشتر دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە بڵاویکردبووەوە، ئەمساڵ ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 کەس بەشداری لە رێوڕەسمەکانی حەج دەکەن و لەو ژمارەیەش بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 685 کەس لە هەرێمەوە فەریزەی حەجیان کردووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بابەتی دواتر

پێشمەرگە و هونەرمەند و میدیاکار بەرزانی قالەی خەڵوز کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share