وەزارەتی پێشمەرگە سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی لەگەڵ سوپای عێراق ڕاگەیاند

شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كۆتاییهات و تەواوی ئەو ناوچانە كێوماڵكران و ئۆپەراسیۆنەكەش سەركەوتوو بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هاوكاری و هەمانگییە هاوبەشەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سنووری میحوەرەكانی 1 و 2 و 3 لە ناوچەی گەرمیان ئەنجامدرا، كە تیایدا لیواكانی پیادەی 3 و 5 و 17ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوی ئەو ناوچانە كێوماڵكران كە لە پلانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دانرابوون، هێزەكان تەواوی ناوچەكانیان پشكنی و كێوماڵی دەڤەرەكەیان بە تەواوەتی كرد، دەرئەنجام ئۆپەراسیۆنەكە، لەكاتی دیاریكراودا سەركەوتووانە كۆتاییهات.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لەئێستادا بەشێكی زۆری ئەم ناوچانە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەكاندان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
Total
0
Share